هاوکاتی ئه‌وه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سوریا بڵاویانکرده‌وه که‌وا به سه‌دان زیندانی ئازادکراون، کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا زیندانیـیهکانی بۆ شوێنه سه‌ربازیـیه‌کان گواسـتۆته‌وه تاوه‌کو له چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب بیانشـارێتهوه.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له نیویۆرک HRW گوتی پـێویسته چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب سووربن له‌سه‌ر چوونه ناو هه‌ر شوێنێـکی زیندانیکردن و ده‌بێت قسه بکه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو سوریا ڕێـگه‌ی له کاره‌کانیان گرت.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له‌وانه‌یه سه‌دان زیندانیکراو به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له گه‌یشـتنی چاودێران گواسـترابنهوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چاودێرانی عه‌ره‌ب ڕه‌وانه‌ی سوریا کراون به مه‌به‌ستی دڵنیا بوون له‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا پابه‌ندی ئه‌و بهڵێنانهیهتی که داونی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له شـار و شـارۆچکهکان و ئازادکردنی زیندانیـیه سیاسیـیه‌کان و ڕاگرتنی توندوتیژی.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی سوریا گوتیان حکومه‌ت 755 زیندانیکراوی ئازادکردووه که له ده‌می 9 مانگی ڕاپه‌ڕینی دژ به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتگیرکراون. ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی ئازادکراون کاری توندوتیژیـیان نه‌کردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵی سودانی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د موسـته‌فا ئه‌لدابی سه‌رۆکی تیمی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب گوتی بڕیاره چاودێران هه‌روه‌ها بۆ شـاره‌کانی حه‌ما و ئیدلیب و ده‌رعاش بڕۆن.