له هه‌ڵوێسـتێـکی بێ پـێشینهدا کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆمه‌ڵێـک سـزای ئابوری به‌سه‌ر سوریا په‌سه‌ندکرد له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویـیانه‌ی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی پـیاده‌ی ده‌کات.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له قاهیره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی به په‌یامنێرانی گوت 19 له کۆی 22 وڵاتی ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌ب سزاکانیان په‌سه‌ندکرد. سێ وڵاته‌که‌ی په‌سه‌ندیان نه‌کردووه یه‌کێـکیان بۆخۆی سوریایه و دووانه‌که‌ی دیکه عێراقه که گوتوویه‌تی تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه و جێبه‌جێی ناکات و ئه‌وی دیکه‌یان لوبنانه که ڕهتیـکردۆتهوه.
سزاکان بریتین له ڕاگرتنی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی سوریا، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی کاربه‌ده‌سـتانی سوریا و سڕکردنی سه‌روه‌ت و سامانیان له وڵاتانی عه‌ره‌ب، ڕاگرتنی پـرۆژه سهرمایهگوزاریـیهکان له سوریا.
په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که گورزێـکه له سوریا که له مێژه‌وه شـانازی ده‌کرد به‌وه‌ی بنکه و قه‌ڵای ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیـیه. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕایگه‌یاند که‌وا سوریا ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که ده‌ربڕیوه و به خیانه‌تی ناوزه‌دکردووه.
ئه‌م سـزایانه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب په‌سه‌ندی کردون گوشـاری زیاترن ده‌چنه سه‌ر ئابوری سوریا. پـێشـتر یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا سزای ئابوری خۆیان به‌سه‌ر سوریادا دا.