دوای ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی چین و ڕووسیا له به‌رامبه‌ر سوریادا گرت، هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپاش سـزای نوێی به‌سه‌ر حکومه‌تی به‌شـار ئهلئهسهدا سه‌پاند، ئه‌مه کاردانه‌وه‌ی توڕه‌یی له لای چین و ڕووسیای لێـکه‌وتۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌نگ لی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی وڵاته‌که‌ی سهرزهنشـتکردنهکهی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له دژی وڵاتانی دیکه قبوڵ ناکات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستی چین و ڕووسیای به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و توندوتیژی له سوریای به کارێـکی قێزه‌وه‌ن ناودێرکرد.
چین له ڕۆژنامه‌ی ناوداری وڵاتی ناسراو به ڕۆژنامه‌ی میلـله‌تدا ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مافی ئه‌وه‌ی نیـیه به ناوی وڵاتانی عهرهبـیـیهوه لێـدوان و قسه بکات، ده‌ڵێت سه‌رجه‌م ئاماژه‌کانی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای په‌یوه‌ست مایه‌ی قبوڵـکردن نیـین. ڕۆژنامه‌که ده‌شڵێت چین له به‌رامبه‌ر کێشه‌ی هه‌نووکه‌ی سوریا هه‌ڵوێسـتێـکی عادیلانه و پـۆزێتیڤی هه‌بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ڤلادیمیر پـوتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا داکۆکی له ڤیتۆکردنی پـرۆژه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لایه‌ن ڕووسیا و چینه‌وه‌ی کرد، ئه‌و پـرۆژه بڕیاره‌ی که سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی ئۆپـۆزسیۆنی سوری له لایه‌ن سوپای سوریاوه سه‌رزه‌نشت ده‌کات.