تیمێـکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته شـارۆچکه‌ی حۆله که له‌وێ چالاکوانان ده‌ڵێن له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه شـارۆچکه‌که که‌وتووه‌ته ژێر بۆردومانێـکی قورسی هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 90 که‌س کوژراون، له‌وانه 25 یان منداڵ بوون.
ئه‌م هێرشه ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئه‌و ئاگربه‌سـته ناجێـگیره لاواز بکات که‌وا بۆ شه‌ش هه‌فته‌یه له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن ڕاگه‌یه‌ندراون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت ئه‌م هێرشه‌ی حکومه‌ت خه‌ڵـکی ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌ی ناچارکردووه ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و هه‌روه‌ها بووه‌ته مایه‌ی خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت له دیمه‌شقی پایته‌خت له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له ئه‌مڕۆ شه‌ممه بـبه‌سـتێت بۆ تاووتوێکردنی ئه‌م توندوتیژیـیه خوێناویـیه.