چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به خومپاره له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌یان داوه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه تۆپـبارانی گه‌ڕه‌کی خالیدیـیه‌ی شـاری حومس ده‌سـتیپـێـکردووه. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانه‌کان نه‌زانراون.
هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ت شاڵاوێـکیان بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی سه‌راقبی پارێزگای ئیدلب بردووه و به ژماره‌یه‌کی زۆری تانک خۆیان به شـارۆچکهدا کردووه و ده‌سـتیان به پـشـکنین و خه‌ڵـک گرتن کردووه.
له پارێزگای حه‌ماش هێزه‌کانی حکومه‌ت په‌لاماری شـارۆچکه‌ی قه‌لعه‌ت ئهلمهزیقیان داوه (قلعة المضيق) و به دۆشکه و خومپاره که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن.
له لایه‌کی دیکه‌وه بڕیاره کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا سه‌ردانی ڕووسیا و چین بکات، ئه‌و دوو وڵاته‌ی ڕێـگربوون له ده‌رکردنی هه‌ر بڕیارێـک له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ سهرزهنشـتیکردنی حکومه‌تی سوریا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویـیانه‌ی له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی خۆی پـیاده‌ی ده‌کات.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌ه‌کان ده‌ڵێت له‌وه‌تای له مانگی سێ سـاڵی ڕابردووه‌وه ڕاپه‌ڕین له سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه به لایه‌نی که‌م 8 هه‌زار که‌س له‌و وڵاته‌دا کوژراون.