کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن دوابه‌دوای سه‌رکوتکردنێـکی خوێناوی خۆپـیشـانده‌ران، هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا دره‌نگانێـکی شه‌ممه چه‌ند هێرشێـکیان ئه‌نجامداوه له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه و گه‌وره چالاکوانانـی لایه‌نگری دیموکراسیان ده‌سـتگیرکردووه.
ڕۆژی شه‌ممه به لایه‌نی که‌م 12 که‌س به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایش و سیره‌گران کوژران له ده‌می ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ژماره‌یه‌ک له قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی له ڕۆژی هه‌ینیدا سـازکران.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه دوو ئه‌ندام په‌رله‌مان بڕیاری ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر کوشتنی خه‌ڵـکی سیڤیل.
کۆمه‌ڵه‌کانی مرۆڤ و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی دومای دیمه‌شق و گوندی ئه‌زره‌عی باشوری وڵات ته‌قه‌کردنه‌کان ڕوویانداوه. به هه‌زاران که‌س له‌و دوو شوێنه‌دا گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر کوژرانی به لایه‌نی که‌م 75 که‌س له خۆپـیشــاندانهکانی ڕۆژی هه‌ینیدا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا به لایه‌نی که‌م 120 که‌س کوژراون. ڕێبه‌رانی جیهان سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریایان کرد له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌ران، له‌وانه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما.