ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ر له نوێ شه‌ڕ و پێکدادان له سه‌رانسه‌ری سوریادا هه‌ڵگیرسایه‌وه، به ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له حکومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن کرد پلانێکی پـێشنیازکراو له لایه‌ن نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پـیاده بکه‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌یانـنامه‌یه‌کی ناسراو به به‌یانـنامه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌سه‌ند کرد که تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌نگاوی زیاتریان له دژی سوریا کردبوو ئه‌گه‌ر بێت و پـێشنیازی ئاشتی شه‌ش خاڵی نوێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ی کوفی ئه‌نان ڕه‌دبکرێته‌وه.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌یامێکی ڕاشکاوی ئاڕاسته‌ی سوریا کردووه له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی به‌یاننامه‌یه‌ك که مه‌رج نیـیه ئه‌ندامان وابه‌ستی بن و داوا له حکومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن ده‌کات پلانێك بگرنه‌به‌ر بۆ کۆتای هێنان به ناکۆکی خوێناوی وڵاته‌که.
له مالیزیا به‌ڕێز بان ڕایگه‌یاند که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌ی به ده‌سته‌واژه‌ی ڕوون و ئاشکرا داوایان کردووه کۆتایی به هه‌موو توندوتیژی و پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له سوریادا بهێنرێت.