گه‌واهیده‌ران و چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له ئاکامی ته‌قه‌کردنی هێزه‌کانی ئاسایش له خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له چه‌ند شـارێـکی وڵاته‌که 70 که‌س کوژراون.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌کان زۆربه‌ی کوژراوان له شـاری ده‌رعای باشوری وڵاته‌که بوون. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن هه‌روه‌ها ده‌ڵێن خه‌ڵکیش له دیمه‌شقی پایته‌خت و شـاری حومس کوژراون.
به هه‌زاره‌ها که‌س له سه‌رانسه‌ری سوریا پاش نوێژی جومعه ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حکومه‌ت و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ئاسایش به گازی فرمێسک ڕێژ و گولـله ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
ئه‌م خۆپـیشــاندانانهی دژه حکومه‌ت ڕۆژێـک پاش ئه‌وه بوون که سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بڕیارێـکی واژوو کرد بۆ لابردنی یاسای باری نا ئاسایی ئه‌وه‌ی بۆ نزیکه‌ی 50 سـاڵه له‌و وڵاته کاری بێدهکرێت. پـێـده‌چێت ئه‌م بڕیاره به مه‌به‌سـتی که‌مکردنه‌وه‌ی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر بێت و هه‌وڵێـک بێت بۆ کۆتاییهێنان به خۆپـیشـاندانه‌کان.