کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد کۆتایی به‌و بنبهسـتهیان سه‌باره‌ت به سوریا بهێنن.
سـکرتێری پـێشـووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕووی قسه‌کانی کرده ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که و گوتی چه‌ند په‌یامه‌که‌تان به‌هێزبێت و به یه‌کده‌نگی بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌نده بواری کۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێز ئه‌نان له ڕێـگه‌ی پهخشێـکی ڤیدیۆیـیهوه له باره‌گاکه‌ی خۆی له جنێڤ گوتیشی ئه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو تیمێـک بۆ دیمه‌شق ده‌نێرێت به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره به پـلانێـک بۆ ناردنی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سوریا.