ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و هاوکاتی ده‌ستپـێـکردنی مانگرتنه گشـتیـیه‌که له سوریا، سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له له‌شـکر له نزیـک سـنووری ئوردن که‌وتنه شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت.
دانیشـتوان و چالاکوانان ده‌ڵێن له شه‌وی ڕابردووه‌وه هێزه‌کانی لیوای دوازده‌ی زرێـپـۆش خۆیان کردووه به نێو شـارۆچکه‌ی بوسرا ئه‌لحه‌ریر. کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت 3 ماشێنی له‌شـکری له شه‌ڕه‌کاندا سووتێنراون. کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت شه‌ڕی هاوشێوه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی باشوری وڵاته‌که ڕوویانداوه.
هه‌روه‌ها گۆمهڵهکه گوتی له شـارۆچکه‌ی کفه‌ر ته‌خاریم له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که چه‌ندین پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت و نه‌یارانیان ڕوویاندا و له ئاکامدا 2 که‌سی سیڤیل کوژراون و دوو ماشێنی هێزه‌کانیش ئاگریان تێبه‌ربووه.