ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپـیشـانده‌ران له سوریا به یه‌کیان دادا له چه‌ند شارێـکی ئه‌و وڵاته‌ی که خۆپـیشـاندانیان تیایاندا ئه‌نجام درا، ئه‌مه‌ش یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ڕێوشوێنه‌کانی چاکسـازی بۆ وڵاته‌که ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز گوتی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به لایه‌نی که‌م 3 خۆپـیشـانده‌ریان له گه‌ڕه‌کێـکی باشوری دیمه‌شق کوشـتووه.
خۆپـشـاندانهکانی دژه حکومه‌تی به‌عسی سوریا له پاش نوێژی جومعه به لایه‌نی که‌م له سێ شـاری ئه‌و وڵاته سـازدران. ده‌وری 5 هه‌زار که‌س که داوای ئازادیان ده‌کرد له ده‌رعای باشوری وڵاته‌که گردبوونه‌وه.
ئه‌م خۆپـیشـاندانانه‌ی ئێسـتای سوریا به مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر حوکمڕانیـیه 11 سـاڵانه‌که‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د داده‌نرێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕێوشوێنه‌کانی چاکسـازی ڕاگه‌یاند، له‌وانه پـێـکهێنانی لیژنه‌یه‌ک بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌هێشـتنی یاسای ته‌نگه‌تاوی ئه‌وه‌ی بۆ 50 سـاڵه کاری پـێده‌کرێت. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سانای ده‌وڵه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا لیژنه‌که هه‌تا 25 ی مانگی چوار کۆتایی به کاره‌کانی خۆی ده‌هێنێت.