هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامن له تۆپـبارانکردنی گه‌ڕه‌که ڕاپه‌ڕیوه‌کانی شـاری حومس، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ئاگربه‌سته‌که وا بۆ نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌که چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دهسـتیانکردووهتهوه به تۆپـبارانێـکی قورسی شـاره‌که.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه که سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆنه و هه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ناو سوریا کۆده‌کاته‌وه، ده‌شڵێت هێزه‌کانی سه‌ر به ئه‌سه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 9 که‌سی سیڤیلیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که کوشـتووه.
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرشبکاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی پـێیان ده‌ڵێت تێرۆرسـتان.
ئه‌م هێرشانه له کاتێـکدا دێن که تیمێـکی 6 که‌سی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌سـتیانکردووه به چاودێریکردنی ئاگربه‌سته‌که.
سه‌رۆکی تیمی چاودێران ئه‌فسه‌ری مه‌غربی کۆلۆنێل ئه‌حمه‌د حیمیش گوتوویه‌تی یه‌که‌م ئه‌رکی چاودێریـیان ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری ده‌رعا بووه، ئه‌و شاره‌ی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت شـه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان سهرههداوان و سه‌ربازانی حکومه‌ت تیایدا ڕوویانداوه.
کۆلۆنێل حیمیش هیچ لێـدوانێـکی له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیانه بۆ په‌یامنێران نه‌دا.