وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا نکوڵی کرد له هه‌بوونی گۆڕی به کۆمه‌ڵ له شاری ده‌رعا له باشوردا له‌و شوێنه‌ی که له مانگی ڕابردوودا هێزه‌کانی له‌شکری سوریا خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌تیان دامرکاند.
به‌رپرسێکی وه‌زاره‌ته‌که به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا که‌وا هه‌واڵه‌کانی هه‌بوونی گۆڕی به کۆمه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی درۆ و ده‌له‌سه‌یه و هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و ڕاپورتانه به‌شێکن له هه‌ڵمه‌تێکی پرۆپاگه‌نده دژ به سوریا.
دانیشتوانی ده‌رعا و کۆمه‌ڵه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن دانیشتوانی ناوخۆ گۆڕه بهکۆماڵهکهیان له قه‌راغی شاره‌که دۆزیبووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران له دوایـیدا ناوچه‌که‌یان داخست بۆ ڕێگرتن له لابردنی ته‌رمه‌کان.
چالاکوانان ده‌ڵێن زیا له 850 سیڤیل له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که لهوهتایی ناوه‌ڕاستی مانگێ سێ کوژراون له‌و ده‌مه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان کرد به‌داواکاریه‌کانیان بۆ ده‌ست له کارکشانه‌وه‌ی سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د. ده‌سه‌ڵاتداران به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 7 هه‌زار که‌سیان وه‌ك به‌شێك له‌و دامرکاندنه ده‌ستگیرکردوه.
له رۆژی سێشه‌ممه‌دا چالاکوانانی سوریا داوای به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانێکی گشتیان له ڕۆژی چوارشه‌ممه کرد بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی حکومه‌ت. بهیانـنامهکهیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌یس بوكی سه‌ر به گروپی ئۆپۆزسیۆنی شۆڕشی ساڵی 2011 سوریا بڵاوکراوه‌ته‌وه.