سوریا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له دیمه‌شقی پایته‌خت به دوای یه‌کتردا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 27 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 100 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش بۆ تاوانه‌کان له ناوچه‌ی ده‌وار ئهلگهمارگ بووه و ته‌قینه‌وه‌که‌ی تر ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی هێزی ئاسـمانی بووه له‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌که‌وێته نێوان شه‌قامی به‌غدا و گه‌ڕه‌کی قهساع.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ڤیدیۆی شوێنی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌یان په‌خش کرد له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه ماڵی و گیانیانه‌ی لێـیان که‌وتوونه‌ته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی سوری ده‌ڵێن ئه‌وه کاری تێرۆریسـتانه.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه ڕۆژێـک پـێش ئه‌وه دێن که چاوهڕواندهکرێت شاندێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بگاته دیمه‌شق به مه‌به‌ستی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به شیانی ڕه‌وانه‌کردنی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و وڵاته.
به پـێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌وه‌تای له سـاڵی ڕابردووه‌وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه زیاتر له 8 هه‌زار که‌س له‌و وڵاته کوژراون.