وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت جێـگای خۆشـحاڵیـیه که‌وا حکومه‌تی سوریا به نیازه هاوکاری ته‌واوی کۆفی ئه‌نان بکات که نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌به بۆ سوریا و هه‌وڵ ده‌دات ڕێـگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و خوێن ڕشتنه‌ی ناو ئه‌و وڵاته بدۆزێته‌وه که‌وا بۆ ساڵێـکه درێژه‌ی کێشـاوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌روه‌ها پـێشبینی کرد وڵاتانی ڕۆژئاواش داوا له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بکه‌ن هاوکاری ئه‌نان بکه‌ن.
بڕیاره ئه‌نان ئه‌مڕۆ له ڕێـگه‌ی پهخشێـکی ڤیدیۆیـیهوه له باره‌گاکه‌ی خۆی له جنێڤ ڕاپـۆرتێـک پـێشـکه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌که‌ی بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانی ناو سوریا. دیـپلۆماتانی ڕۆژئاوایی هیوادارن ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ئه‌نان بـبێته مایه‌ی خێراکردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ په‌سه‌ندکردنی بڕیارێـک که تیایدا سه‌رزه‌نشـتی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بکرێت له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنه خوێناویـیه‌کانی له دژی نه‌یارانی. پـێشـتر ڕووسیا و چین دوو پـرۆژه بڕیاریان ڤیتۆ کرد که تیایاندا سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریا کرابوو.