کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه له شه‌پـۆلێـکی توندوتیژیدا له باشوری سوریا به لایه‌نی که‌م 69 که‌س کوژراون، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌کێـک له خوێناوی‌ترین ڕۆژه‌کانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی هه‌شت مانگه له دژی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د درێژه‌ی کێشـاوه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی به‌ڵگه هه‌یه که ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌رعا 34 سه‌ربازی سوری کوژراون له شه‌ڕێـکدا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه له له‌شـکردا. کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی سوریاش 35 که‌سیان له ناوچه‌که کوشـتووه، له نێویاندا خه‌ڵـکی سیڤیل و ئه‌وانه‌ی له له‌شـکر ههڵگڕاونهتهوه.
هیچ پـشـتڕاستکردنهوهیهکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌م ژماره‌ی کوژراوانه نیـیه، چونکه حکومه‌تی سوریا ڕێـگه به زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی بیانی نادات کار له وڵاته‌که‌یدا بکه‌ن.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن له ماوه‌ی سه‌رکوتکردنه‌کانی ئه‌م مانگه‌دا له دژی ئۆپـۆزسیۆن نزیکه‌ی 200 که‌س کوژراون و زۆربه‌یان له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌دا بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه شـا عه‌بدوڵڵا داوای له سه‌رۆکی سوریا کرد ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م ڕێبه‌ری عه‌ره‌ب داوایه‌کی له‌و جۆره بکات.
کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن ده‌ڵێن شه‌وی دووشه‌ممه نزیکه‌ی 100 که‌سی سه‌ر به ئه‌سه‌د له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌یان له دیمه‌شق گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایـیان له دژی لێـدوانه‌کانی شـا عه‌بدوڵڵا دربڕیوه. ده‌شڵێن ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سـانه ده‌رگای باڵیۆزخانه‌که‌یان به‌زاندووه و ئاڵای ئوردنیان سووتاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئوردن یه‌کێـک بوو له‌و 18 وڵاته‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌نگیان دا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا له کۆمکاری عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی حکومه‌تی سوریا له سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی خۆی.