چالاکوانانی مافه‌کا‌ن ده‌ڵێن له میانه‌ی به‌رده‌وامبوونی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له سه‌رکوتکردنیان بۆ جودابیران بۆ سێهه‌مین ڕۆژ له شاری لاذقیه، پیاوێك کوژراوه.
وا ڕاپۆرتکراوه که زرێپۆشه‌کان چه‌ند گه‌ڕه‌کێکیان بۆردومان کردووه و دانیشتوانه‌که‌ی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له شاره‌که هه‌ڵدێن.
چالاکوانان و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به لایه‌ن که‌مه‌وه 26 که‌س له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه‌دا له لاذقیه گیانیان له ده‌ستداوه له‌و ده‌مه‌ی له‌شکر بۆردومانی شاره‌که‌ی کردبوو له ده‌ریاوه و هێزه‌کان به تانك و زرێپۆشه‌وه ته‌قه‌یان له ناوچه که‌ناریـیه‌کان کردبوو.
هه‌ڵمه‌ته‌کانی حکومه‌ت ئه‌نجامدران له‌و ده‌مه‌ی خۆپیشانده‌ران ڕێپێوانی گشتیان له لاذقیه و شاره‌کانی تر له رۆژی هه‌ینێدا سازکرد و داواکاریان بۆ ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د نوێکرده‌وه.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش به پشتیوانی تانکه‌کان هه‌روه‌ها هێرشیان کرده سه‌ر شاری حولا و حومس و خه‌ڵکیان ده‌ستگیر کردبوو.
حکومه‌تی سوریا چه‌ند هه‌واڵێکی جوراوجوریان له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی لاذقیه بڵاوکربووه. له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ئاژانسی فه‌رمی سانا گوتی کاربه‌ده‌ستانی یاسا سه‌پاندن به‌گژ چه‌کداراندا چووبووببنه‌وه ئه‌وانه‌ی دانیشتوانی شاره‌که‌یان تۆقاندبوو.
و زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوه کوشندانانه‌یان خستۆته ئۆباڵی تاقمه چه‌کدار و تیروریستانه‌وه.