ئه‌ندامانی کۆمکاری عه‌ره‌ب بڕیاریان دا ئه‌ندامێتی سوریا له ڕێـکخراوهکهیاندا هه‌ڵپه‌سێرن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌و پـلانه‌ی پـێشـتر له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتبوون جێبه‌جێ ده‌کات.
شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ر و سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رپـرس له مه‌سه‌له‌ی سوریا له کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ئه‌ندامێتی سوریا له کۆمکاری عه‌ره‌ب هه‌ڵپه‌سێرا، بۆیه پـێویسته ئه‌و پـلانه‌ی مانگی ڕابردوو له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بدا مۆریکرد جێبه‌جێ بکات که تیایدا هاتووه ده‌بێت حکومه‌تی سوریا هێزه‌کانی خۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌ی بکێشێته‌وه و هه‌موو ئه‌و زیندانیـیه سیاسیـیانه ئازاد بکات که له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کاندا ده‌سـتگیرکراون و پاشـان له قاهیره ده‌سـتبکات به وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی وڵاته‌که‌ی، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا کۆمکاری عه‌ره‌ب دانده‌نێت به ئه‌نجومه‌نی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مه‌د گوتی کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب کردووه باڵیۆزه‌کانی خۆیان له سوریا بانگهێشتبکهنهوه و تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ریدا بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێکردنه له‌م کۆبوونه‌وه تهنگهتاویـیهی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره هه‌ر یه‌ک له سوریا و یه‌مه‌ن و لوبنان له دژی بڕیاره‌که ده‌نگیان دا و عێراقیش ده‌نگی نه‌دا.
سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی گوتی ئه‌وان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نزیکده‌بنه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا. هه‌رچه‌نده کۆمکاری عه‌ره‌ب ناخوازێت ده‌سـتێوه‌ردانی بـیانی له‌م قه‌یرانه‌ی سوریادا هه‌بێت.