به گشـتی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه نیمچه ئارامیـیهک سوریای گرته‌وه، هه‌رچه‌نده ئۆپـۆزسیۆن و هه‌روه‌ها حکومه‌ت باس له پـێشـێلـکاری ئاگربه‌سـته‌که ده‌که‌ن.
ده‌سته‌ی گشـتی شۆڕشی سوریا (الهيئة العامة للثورة السورية) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاویکردووه‌ته‌وه که‌وا ئه‌مڕۆ 9 که‌س به گولـله‌ی هێزه‌کانی ئاسایش و له‌شـکر کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت 3 له کوژراوه‌کان له حومس بوون که یه‌کێـکیان کچێـکی منداڵه و له ئیدلیب 2 که‌س و له ناوچه گوندنشینه‌کانی دیمه‌شق دوو که‌س که‌س و له حه‌ما یه‌ک که‌س و له حه‌له‌ب یه‌ک که‌س. ده‌شڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به خومپاره له حومسی کۆنیان داوه و هه‌روه‌ها به تانک له ناوچه‌ی قهرابیس داوه.
هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن هێشـتا هێزه‌کانی له‌شکر له ناو شار و شارۆچکه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی دهنگوباسی سـانای حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه چه‌کدار تێرۆرسته‌کان به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان و ئه‌مڕۆ به‌یانی له سهرهڕێـگهیهکی حه‌له‌ب بۆمبێـکی لاڕێـیان ته‌قاندووه‌ته‌وه به پاسێـکدا که ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی تێدا بووه و له ئاکامدا ئه‌فسه‌رێـک به پله‌ی موقه‌ده‌م کوژراوه و 24 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری دیکه برینداربوون و هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سێـکی سیڤیلیش که به ڕێـکه‌وت له‌و شوێنه‌دا بوون.
هاوکات سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا بورهان غهلیون داوای له هاوڵاتیانی سوریا کرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازبکه‌ن.
غهلیون له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سه‌وا گومانی خۆی ده‌ربڕی که حکومه‌تی سوریا پابه‌ندی پـلانی ئاگربه‌سـته‌که بێت و گوتی هێشـتا هێزه‌کانی له‌شـکر به چه‌که قورسه‌کانیانه‌وه له نێو شـاره‌کاندا ماونه‌ته‌وه.