چه‌کدارانی لایه‌نگری حکومه‌ت له سوریا ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی به لانی که‌م گوندێـک له نزیـک شـاری بانیاسی که‌نار ده‌ریا کردووه، ئه‌و شـاره‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایـیه‌دا خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌تی لێ سـازکرا و کوژراوی لێـکه‌وته‌وه.
شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی بهیدای باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌یتد پـرێس له زاری هه‌یثه‌م ئهلموللاوه بڵاویکردۆته‌وه که ده‌ڵێت هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت هه‌روه‌ها خۆیان کردووه به گوندی به‌یت جنادیش.
هێزه‌کانی له‌شـکر گه‌مارۆی بانیاسیان داوه که له‌وێ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش و چه‌کداره‌کانی حکومه‌ت 4 خۆپـیشـانده‌ریان کوشت و به ده‌یانیان بریندارکرد. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسـایی ڕاپـۆرتی داوه که‌وا خه‌ڵـکی ئه‌و شـاره دووچاری که‌می نان بوون و هه‌روه‌ها بڕینی ته‌له‌فون و ئه‌لیکتریکیش.
هاوکات ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕێـگه‌یان له خۆپـیشـانده‌ر برینداره‌کان گرتووه له‌وه‌ی له نه‌خۆشـخانه‌کان چاره‌سه‌ریان بۆ بکرێت.
ئه‌م ڕێـکخراوه‌ی بنکه له ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ڕێـگه‌یان به ئۆتۆمبیله‌کانی ئه‌مبوڵانس نه‌داوه خۆپـیشـانده‌ره برینداره‌کانی هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی ده‌رعا و حه‌ره‌ستا هه‌ڵبگرنه‌وه.
به لانی که‌م 26 خۆپـیشـانده‌ر له ده‌رعا کوژران کاتێـک ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی ئاسایش به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیـیه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کرد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌که‌دا.