ڕۆژی هه‌ینی هێزی تایبه‌تی سوریا به پاڵپـشـتی تانک و هه‌لیـکۆپـته‌ر کێو‌ماڵی باکوری وڵاته‌که‌یان کرد که ئاڵۆزی لێـکه‌وتۆته‌وه، وه بووه هۆی کوژرانی سه‌رهه‌ڵـداوانی خۆپـیشـانده‌ری دژ به حکومه‌ت. هاوکات چه‌ندین هاوڵاتی سوری به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵهاتن.
ژماره‌یه‌ک ئاواره‌ی سوریا له ئۆردوگایه‌ک له تورکیا دروشمیان له دژی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌رزکردۆته‌وه و له‌سه‌ر دروشمێـکیان نووسراوه داوای ئازادیمان کرد ئاواره بووین، هه‌ینی 10 ی شه‌شی 2011
دوای ڕۆژێـکی دیکه له خۆپـیشـاندان دژ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له چه‌ندین شوێنێـکی ئه‌و وڵاته، چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 32 که‌سیان له خۆپـیشـانده‌ران کوشـتووه. گوتیشـیان 7 له خۆپـیشـانده‌ران له شـاری لازقیـیه‌ی سه‌ر که‌ناری ده‌ریا کوژراون کاتێـک هه‌وڵیان دابوو وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بهێنـنه خوارێ.
له واشنتن، کۆشـکی سـپی گوتی حکومه‌تی سوریا له ماوه‌ی سێ مانگی هه‌ڵمه‌ته‌کانی له دژی خۆپـشـاندهرانی ئه‌وانه‌ی داوای دیموکراتی ده‌که‌ن " توندوتیژی ڕاده به‌ده‌ری به‌کارهێناوه". گوتیشی سه‌رۆکی سوریا وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و ئاقارێـکی مه‌ترسیدار ده‌بات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زیاتر له 4 هه‌زار هاوڵاتی سوری له سـنووره‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ناو تورکیا که له‌وێ ئۆردوگایان بۆ کراوه‌ته‌وه له پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هاوپه‌یمانی له مێژینه‌ی سه‌رۆک ئه‌سه‌د، حکومه‌تی سوریای به دڕنده ناوبرد.
له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش، دیپـلۆماتان کۆبوونه‌وه‌ی نوێـیان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی توندوتیژیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا، به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ری ڕێـک نه‌که‌وتن. زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا پـشـتیوانی له به‌رنووسه‌که ده‌که‌ن وه‌لێ ڕووسیا و چین له دژین.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون چه‌ند جارێـک هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ به‌شـار ئهلئهسهدا بکات، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌سه‌د ڕه‌تی کردۆته‌وه وه‌ڵامی ته‌له‌فونه‌کانی بداته‌وه. بان کی مون گوتوویه‌تی به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل کارێـکه جێـگای قبوڵ نیـیه و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به کوشـتنکاریـیه‌کان ده‌ربڕیووه.