ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له دیمه‌شقی پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 55 که‌س کوژراون و 370 که‌سی دیکه برینداربوون. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هێرشه بکرێت له‌وه‌تای 14 مانگه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته ده‌سـتیپـێـکردووه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ده‌می قه‌ره‌باڵغی به‌یانیدا دوو خۆکوژ له ناوچه‌ی قه‌زازی پاشوری دیمه‌شق دوو ئۆتۆمبیلی پـڕ ته‌قه‌مه‌نیـیان به دوای یه‌کدا ته‌قاندووه‌ته‌وه که مه‌زه‌نده ده‌کرێت نزیکه‌ی هه‌زار کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نیـیان تیادا بووبێت.
شوێنی ڕووداوه‌که بوو به ناوچه‌یه‌کی وێرانه‌ی پـڕ له ئۆتۆمبیلی تێـکشـکاو و جه‌سته و پارچه‌ی مرۆڤی کوژراو. گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن پـێده‌چێت مه‌به‌ست له هێرشه‌که باڵه‌خانه‌ی هه‌واڵگری له‌شـکر بووبێت و پـێشکهی وێرانبووه.
حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی هێرشه‌که‌ی خسته ئه‌سـتۆی تێرۆرسـتانه‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ن که له پشـت بزوتنه‌وه‌که‌ی دژی سه‌رۆک ئه‌سه‌دن، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا ئه‌و لێـدوانه‌ی حکومه‌ت ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت حکومه‌ت خۆی له پشـت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه تاوه‌کو ناوبانگی ئۆپـۆزسیۆن خراپ بکات و هه‌روه‌ها چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش بترسێنێت.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رۆکی ئه‌رکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌نه‌ڕاڵ موود سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌که‌ی کرد و سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌ی کرد.