ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی سویسرا ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دوا هوشیاری و ئاگاهی داوه‌ته سویسرا و داوا ده‌کات زانیاری ورد بداته ده‌ست سه‌باره‌ت به هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایی که گومانیان لێده‌کرێت بانکه‌کانی سویسرایان به‌کار هێنابێت تا فهرتو فێڵ له باجدان له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن.
ڕاپۆررتهکان باسی نامه‌یه‌کی جێگری دادپرسی گشتی ئه‌مه‌ریکا جێمز کۆڵ ده‌که‌ن که داوای زانیاری وردی کردووه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریکاییانه‌ی بهرگومانن که له بانکی Credit Suisse و 9 بانکی بچوکتری سویسرا پاره‌یان هه‌یه و خۆیان له‌دانی باج به حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا دزیوه‌ته‌وه. ڕاپۆرته‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت‌و تا ڕۆژی سێشه‌ممه گوێ به‌م داوایه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌درێت، ده‌کرێت تۆمه‌تی تاوانکاری به‌دژی یه‌ک یا چه‌ند بانکێکی تر ڕابگه‌یه‌ندرێت.
هیچ کام له حکومه‌ته‌کانی سویسرا و ئه‌مه‌ریکا تێبینیان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌کان نه‌داوه که یه‌کشه‌ممه له دوو ڕۆژنامه‌ی سویسرا بڵاوکرانه‌وه.
به پێ یه‌کێک له ڕاپۆرته‌کان، کاربه‌ده‌ستان گوتویانه واشنتن داوا ده‌کات زانیاری وردی له‌به‌رده‌ست بندرێت له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریکاییانه‌ی زیاتر له 50،000 دۆلاریان له بانکه‌کانی سویسرا له نێوان ساڵانی 2002 تا 2010 هه‌بووه.