دوای ڕوودانی تەقەکردنەکەی مالمۆ، پۆلیسی سوید دەڵێت پێویست بە ترس ناکات

دەزگای تی تی هەواڵی سویدی لە زاری پۆلیسی سویدەوە بڵاویکردەوە پێویست بە ترس ناکات دوای ڕوودانی تەقەکردنەکە لە ژمارەیەک خەڵک لە شاری مالمۆی باشووری وڵاتەکە.

دەزگاکە لە زاری پۆلیسێکەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بڵاویکردەوە چوار کەس برینداربوون بێ ئەوەی ئاماژە بە سەختی برینەکانیان بدات.

دەزگاکە لە ستیڤان سۆدیری وتەبێژی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە " ناوچەکەمان داخستووە و لێپرسینەوە لە خەڵکەکە دەکەین و هەروەها قسە لەگەڵ بریندارەکانیشدا دەکەین ئەگەر توانیان قسە بکەن یاخوود ئارەزوویان لە قسەکردن هەبوو."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز