سەرۆک وەزیری فینلەندا سانا مارین داوای لە هەنگاریا و تورکیا کرد بە خێرایی داواکانی سوید و فینلەندا بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ پەسەند بکەن.
لە کۆی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا تەنها هەنگاریا و تورکیا ماون داواکەی سوید و فینلەندا بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پەسەند بکەن.
مارین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ڕابەرانی وڵاتانی باکووری ئەوروپادا گوتی " هەموو چاوەکان لەسەر تورکیا و هەنگاریان. چاوەڕێی ئەم وڵاتانە دەکەین تاوەکو داواکانمان پەسەند بکەن. پێم وایە گرنگە و باشتر دەبێت ئەمە درەنگ نەکەوێت و زووتر ڕووبدات."
هەفتەی ڕابردوو سوید و فینلەندا جەختییان لەوە کردەوە هەردووکیان لە هەمان کاتدا دەبنە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەرەیەکی یەکگرتوویان بەرامبەر تورکیا پیشاندا.
لە مانگی پێنجدا وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، سوید و فینلەندا داوای ئەندامێتیان کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەڵام ڕووبەڕووی دژایەتی تورکیا بوونەوە کە دوو وڵاتەکەی بە تۆمەتی داڵدەدانی ئەو کەسانە تۆمەتبار کردووە کە ئەنقەرە بە تیرۆریستییان دەزانێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
فینلەندا داوا لە تورکیا و هەنگاریا دەکات بە خێرایی ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە ناتۆ پەسەند بکەن
سەرۆک وەزیری فینلەندا سانا مارین