له میانه‌ی خۆپـیشـاندانێـکدا له دارفوری سودان شه‌ڕه ته‌قه ڕووده‌دات
شه‌ڕه ته‌قه له‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا له ناوچه‌ی دارفوری باکور له سودان ڕویداوه هاوکاتی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی دژی پرۆژه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌گوزاری کراوه.
هێزی هاوبه‌شی ئاشتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئافریکا له دارفور ده‌ڵێت هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌دان خۆپـیشانده‌ر ده‌چون به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ی شاری ئه‌ل فاشاری پایته‌خت گوێـیان له ده‌نگی ته‌قه‌کردن بووه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی پۆلیس ده‌ستیان به ته‌قه‌کردن کردووه له کاتێکدا خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ی شاره‌که ده‌چوون تا داوای پاره‌کانیان بکه‌نه‌وه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر زیانی گیانی نه‌دراوه.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کاردارانی سودانی گازه‌نده‌یان کردووه که پاره‌یه‌کی زۆریان له‌ده‌ست داوه له پڕۆژه‌یه‌کدا که پاره‌ی کارداران به شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌ستاوده‌ستی کردووه.