له‌شـکری باشوری سودان ده‌ڵێت سودان ده‌سـتیکردووه به هێرشێـک به درێژایی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس گاتلاک فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ڕزگاریخوازی گه‌لی سودان ناسراو به SPLA به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی سودان به پاڵپـشـتی تۆپـخانه و هه‌لیکۆپـته‌ری جهنگیـیهوه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هێزه‌کان له پاناکواچ له ویلایه‌تی وه‌حده و له ئاکامدا 4 که‌س برینداربوون.
جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس گوتیشی باشوری سودان ده‌توانێت به‌رگری له خۆی بکات ئه‌گه‌ر پـێوست بکات، به‌ڵام ده‌شخوازێت بۆ سه‌ر مێزی دانوسـتاندن بگه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی له‌شـکری سودان له لێـدوانێـکیدا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسایی نکوڵی کرد له‌وه‌ی بۆردومانی باشوریان کردبێت.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه سودان باری ته‌نگه‌تاوی به درێژایی سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ باشوری سوداندا ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی سودان SUNA ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به خه‌رتوم ده‌دات که که‌سانی گومانبار له‌و ناوچه نائارامانه ده‌سـتگیربکات و دادگایی بگات. هه‌روه‌ها ڕێـگه به سه‌رۆک عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر ده‌دات یان هه‌ر که‌سێـک له لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پــێدرابێت دادگای تایبه‌ت دابنێت بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبار و تێرۆرسـتان.
هه‌روه‌ها به‌پـێی ئه‌و بڕیاره کارکردن به ده‌سـتور له‌و ناوچه سـنووریـیانه ڕاده‌گیرێت و بازرگانی له‌گه‌ڵ باشوردا قه‌ده‌غه ده‌کرێت.