سه‌رۆکی سودان عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه یارمه‌تی باشوری سودان بدات ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌رێمه له ڕێفراندۆمی یه‌ک شه‌ممه هه‌روه‌ک چآوهری ده‌کرت ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بدات.
سێ شه‌ممه به‌ڕێز به‌شیر له سه‌ردانێکی ده‌گمه‌نی بۆ بۆ جوبا پایتختی باشور ، به‌ڕێز به‌شیر گوتی حکومه‌ته‌که‌ی سودانی یه‌کگرتووی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو باشور بریاری جیابونه‌وه‌ی دا، ئاهه‌نگ ده‌گێریت.
یه‌ک شه‌ممه باشور له ڕێفراندۆمێکدا،ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌ر به‌خۆیی ده‌دات. دوشه‌ممه، به‌رپرسانی باڵای به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفراندۆمه‌که گوتیان ئه‌وان سه‌تاسه‌ت بۆ ڕاپرسیه‌که ئاماده‌ن وه نیزیکه‌ی چوار ملیۆن که‌س ناویان بۆ ده‌نگدان نوسیوه.
ڕێفراندۆمه‌که به‌شێکی سه‌ره‌کیه له ڕێککهۆتنی ئاشتی 2005 که کۆتایی به زیاتر له بیست ساڵ سه‌ری ناوخۆ نێوان باشور و باکور هێنا.