یه‌کێتی ئه‌فه‌ریکا ده‌ڵێت باکور و باشوری سودان ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کیان مۆرکرد بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی سنووری بێ چه‌ك و هه‌وڵێکی دیپلۆماتی هاوبه‌ش بۆ په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندیه‌کی سه‌قامگیر.
یه‌کێتی ئه‌فه‌ریکا له ڕاگه‌یاندنێکدا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا گوتی هه‌ردوو لایان دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌یان له ئه‌دیس ئه‌بابا له ئه‌ثیوبیا قایل‌بوون به جووته ناوچه‌که سه‌رپه‌رشتی بکه‌ن و بیپارێزن .
حکومه‌ته‌کانی باکور و باشور هه‌روه‌ها ڕازی بوون له سه‌ر دۆستایه‌تیه‌کی دیپلۆماتی بۆ به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندیه‌کی ساقامگیر و پته‌و له‌م ده‌مه‌ی باشور خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له مانگی حه‌وتدا.
ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زیره‌کانی به‌رگری هه‌ردوو لایانه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت و بریتی ده‌بێت له به‌رپرسه باڵاکانی له‌شکری و زانیاری و پۆلیس و به‌رپرسه باڵاکانی تریش.