سه‌رۆکی خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که په‌رله‌مان ناسراو به دۆما له‌وانه‌یه هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نوێی کۆنتڕۆڵکردنی چه‌کی ناو‌کی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا په‌سه‌ندبکات.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ڕوسیا بۆریس گرایزلۆڤ ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر خانه‌ی سیناتی ئه‌مه‌ریکا به‌رنووسی په‌سه‌ندکراوی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه به‌بێ هیچ گۆڕانکاریـیه‌ک له ده‌قه‌که‌یدا بخه‌نه ڕوو، ئه‌وا له‌وانه‌یه خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ڕووسیاش ده‌نگی بۆ بده‌ن.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ڕوسیایی دمتری مێدڤێدێڤ خۆشـحاڵی سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ی سینات له‌مه‌ڕ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌که ناوکیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا که‌م ده‌کاته‌وه و سیسـتمی هاوبه‌شیش داده‌مه‌زرێنێت بۆ پـشـتڕاسـتکردنهوهی ئه‌و کاره.
پـێشـووتر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی باراک ئۆباما له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی کۆشـکی سـپیدا ڕایگه‌یاندبوو که په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه نیشـانه‌یه‌کی به‌هێز به جیهان ده‌دات.