سۆران پاڵانی : ڕه‌فسه‌نجانی هه‌ست ده‌کات ئێران له گۆڕه‌پانه‌که‌دا به بێ هاوکار ماوه‌ته‌وه.
ئایه‌توڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له 8 مین دانیشتنی مه‌جلیسی خبرگان هۆشداری داوه که ئێران نابێ گه‌ماروه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کۆ جۆکێک وه‌ربگرێ و دیاره بۆچونی ڕه‌فسه‌نجانی به پێچه‌وانه‌ی ڕێبه‌رانی تری ئێراندایه. سۆران پاڵانی ڕۆژنامه نووس و خۆیندکاری ماسته‌ر یان فوق لیسانس له یاسا له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دیاره قسه‌کانی ڕه‌فسه‌نجانی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هه‌مو کاته‌ی به ئێران دا بو بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆێدا ده‌ست له به‌رنامه‌ی ناو‌کی هه‌ڵبگرێت،به‌ڵام ئێران پاش گوێ نه‌دانی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانه که دا به به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، جا ڕه‌فسه‌نجانی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که کاری گرنگ و زیره‌کانه ئه‌وه‌یه ئه‌و بار‌و دوخه‌ی ئێران و جیهاندا تێدایه،ئێران به سه‌ربه‌رزانه لێ بێته ده‌رێ.