رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به فه‌رمی هه‌واڵی کۆتایی هاتنی برسێتی له سۆماڵ راگه‌یاند، به‌ڵام هاوکات هوشیاری ده‌دات که یه‌ک له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی سۆماڵی به جه‌نگ وێرانبوو هێشتا هه‌ر پـێویستیان به کۆمه‌کی خۆراک هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه رێکخراوی ناسراو به فاو، واتا رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند به هۆی به‌رهه‌می زۆری کشتوکاڵی و هه‌روه‌ها کۆمه‌کی مرۆیی، چه‌ند به‌شێکی باشوری سۆماڵ چاکبونی له برسێتی به خۆوه بینیووه و که‌متر پێویستی به کۆمه‌کی ته‌نگه‌تاوی هه‌یه.
به‌ڵام هوزێ گرازیانۆ به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هوشیاری دا و ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ستکه‌وت و پێشرهویانهی به‌ده‌ستهێنراون لاوازن، بۆیه به‌بێ کۆمه‌ک و پشتیوانی به‌رده‌وام ره‌نگه ره‌وشه‌که هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه. ناوبراو گوتیشی که له‌م وه‌رزه‌دا رێژه‌ی چاکبونی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه خۆراکیـیه کشتوکاڵیه سه‌ره‌کیـیه‌کان به ڕێژه‌ی پتر له سه‌دا 200 چاکبووه.
هاوکات قۆچی ئه‌فریکا ره‌وشی به‌ره‌و چاکبوون رۆیشتوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وشکه ساڵانی 60 ساڵی ڕابردوودا. ئه‌و وشه‌که ساڵانه‌ی که بوونه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی ده‌یان هه‌زار که‌س و هه‌روه‌ها به سه‌دان هه‌زار که‌سی له سۆماڵ ناچار کرد روو له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران له کینی او ئه‌ثیوپیا و هه‌روه‌ها بۆ مهقادیشوی پایته‌خت بکه‌ن بۆ گه‌هان به دوای خۆراکدا.