نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا برسێتی له دوو ناوچه‌ی باشوری سۆماڵ سهریههڵـداوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپـترین وشکه‌سـاڵی له ماوه‌ی زیاتر له 50 سـاڵه که له وڵاته‌که‌ی داوه.
مارک بۆدێن گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نه‌یروبی گوتی برسێتیـیهکه ناوچه‌کانی باکول و لاوه‌ر شه‌بلی گرتووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له‌و باره‌یه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌وشه مرۆیـیه ناهه‌مواره‌ی له قۆچی ئه‌فریکا که‌وتووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر سۆماڵ.
خانم کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 28 ملیۆن دۆلاری دیکه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و زیاتر له 431 ملیۆن دۆلاره‌ی بۆ کۆمه‌کی خۆراک و پـێدوایسـتی ته‌نگه‌تاوی ته‌رخانی کردوون.
ڕێـکخراوی فاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ دابینکردنی خۆراک ڕۆژی چوراشه‌ممه داوای 120 ملیۆن دۆلاری له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد بۆ کۆمه‌ککردنی خه‌ڵـکی قۆچی ئه‌فریکا. نێوه‌ی ئه‌و کۆمه‌که بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵـکی سۆماڵ ته‌رخان ده‌کرێت. به‌شه‌که‌ی تری پاره‌که بۆ ئه‌ثیوپیا و کینیا و ئۆگه‌ندا ته‌رخان ده‌کرێت.