ڕاپۆرته هه‌واڵه‌کان ده‌ڵێن چه‌ته ده‌ریایـیه‌کانی سـۆماڵ که‌شـتیـیه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی کویتیـیان ئازادکردووه که له کۆتایی مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان چه‌ته‌کان 12 ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی که‌شتیـیه‌که. ده‌شڵێن هه‌ر 29 که‌سی تاقمی که‌شـتیـیه‌که باری ته‌ندروسـتیان باشه.
که‌شتیـیه که به زرکوه Zirku ناسراوه له که‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا له کاتێکدا له سودانه‌وه به‌ره‌و سانگافور ده‌چوو.
هه‌رچه‌نده پاسه‌وانی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن، به‌ڵام چه‌ته‌کانی ده‌ریا له ئۆقیانوسی هندی و ده‌ریای عه‌ره‌ب و ئاوه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن له کاری چه‌ته‌گه‌ری.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو چه‌ته‌کانی ده‌ریا ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان که‌شتی و پاپۆڕدا گرتووه و به سه‌دان ملێۆن دۆلار بۆ ئازادکردنیان دراون.