پاش ئه‌وه‌ی ڕوسیا و چین ڤیتۆی به‌رنوسی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڤیتۆ کرد که تایبه‌ت بوو به سوریا، کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به دوای خۆیدا هێنا و هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێن مۆسکۆ و بێژینگ باجی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌ده‌نه‌وه به‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئیدانه‌کردنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بنه‌وه.
شوان موحه‌مه‌د: ڕوسیا هه‌میشه هه‌ڵوێستی نه‌رێنی هه‌بووه به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕوسیا له دوو ڕوانگه‌وه بووه، یه‌که‌میان پشتیوانی له ڕژێمی سوریا بۆ درێژه دان به کاریگه‌ریه‌کانی خۆی له ناوچه‌که‌دا و دووه‌میش دژایه‌تی کردنی ڕۆژئاوا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان شوان موحه‌مه‌د ده‌ڵێت پێویسته لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌وڵ بده‌ن له ڕێی هێزه سیاسیه میانڕه‌وه‌کانی ناوچه‌که‌دا بۆ دڵنیا کردنه‌وه‌ی ڕووسیا له مه‌سه‌له‌ی ئایندهی سوریادا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:02 خوله‌که.