شۆڕش حاجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵیت نه‌بوونی به‌ره‌وپێشچون له هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا، هۆکارێکه بۆ په‌نابردنی سه‌رکرده عێراقیه‌کان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ و ده‌شڵێت نوێبوونی ئه‌زموونی دیموکراسی و ئه‌زموونی به یه‌کتر قایل بوون و ده‌ستاو ده‌ستکردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، هۆکارێکن بۆ دواکه‌وتن له پێکهێنانی حکومه‌تدا.
شۆڕش حاجی: فشاره‌کانی خه‌ڵکی عێراق بۆسه‌ر سه‌رکرده سیاسیه‌کان ده‌بێته هۆکارێک بۆ خێراکردنی هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حاجی ده‌ڵێت له کۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت هه‌موو کێشه‌کان له نێوان عێراقیه‌کان و له ناو عێراقیشدا چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌شڵیت هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ده‌ره‌کیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا بخزێنرێنه ناو هاوکێشه‌ی سیاسی عێراقه‌وه، کارێکه هه‌ڵه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئایندهی عراق نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:45 خوله‌که.