له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ئه‌مڕۆی ئه‌و پازده ڕۆژ واده‌یه‌ی بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دانرا تا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که بکات، هێشتاش دیار نییه که‌ی کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراق ده‌کرێت.
پێشتر له مانگی سێ و چواریشدا ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق ده‌یانگووت له سه‌ره‌تای مانگی پێنج‌دا ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌کرێت، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه کات و نه شوێنی کردنی ئه‌و کۆنگره‌یه دیار نه‌کراوه.
شۆڕش حاجی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت بۆ ئه‌م ژینگه‌یه‌ی عێراقی تیادایه پێشبینی کردن بۆ کات و شوێنی کۆنگره‌یه‌کی ئاوه‌ها گرنگ کارێکی گونجاو نییه.
به‌ڕێز حاجی ده‌شڵێت پێی وانییه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵح موتڵه‌گ هه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پۆسته‌که‌ی کاریگه‌ری نابێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئاڵۆزه‌کانی وڵاته‌که.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ شۆڕش حاجی کردووه.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:00خوله‌که.