شیروان شه‌مێرانی هۆکاری دواکه‌وتن له ده‌ستنیشانکردنی وه‌زیران بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری و ناوخۆ و هه‌روه‌ها ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی بۆ چه‌ندان هۆکار ده‌گێرێته‌وه.
له وتووێژێکی بۆ رادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌ڕێز " شیروان شه‌مێرانی" شیکاری سیاسی له کاروباری عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵیت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وه‌زاره‌تانه ده‌کات ، هه‌ربۆیه هێنده ده‌ربه‌ستی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه نیـیه. سمکۆ عه‌زیز له رادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌م وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ شیروان شه‌مێرانی سازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:05 خوله‌كه.