وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێزی بردۆته ناوچه جێناکۆکه‌کان، هاوکاتی ئه‌و پشێویانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له زۆرێک له‌و ناوچانه‌دا ڕوویاندا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌ڵێت تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر باری ئاسایشی پارێزگای که‌رکوک هه‌یه له‌لایه‌ن شۆڤینیه‌کان و تێرۆریستانه‌وه و له حه‌ویجه و له ڕه‌شاد و له جێیه‌کانی تریش خه‌ریکی پڕکردنی خه‌ڵکن بۆ په‌لاماردانی شاری که‌رکوک.
شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا ، ده‌ڵێت هێزی پێشمه‌رگه نه‌چۆته ناو شاری که‌رکوکه‌وه ، هه‌ر ته‌نها له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک ماوه‌ته‌وه واته ئه‌و جێیانه‌ی مه‌ترسی هێرشکردنی تێکده‌رانی لێوه هه‌یه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات لایه‌نی ئه‌مریکی له پارێزگای که‌رکوک له‌م باره‌دا نایانه‌وێت زۆر ده‌ستیان له مه‌سه‌له‌که‌دا هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت لایه‌نی ئه‌مریکی له ژێر فشاری لایه‌نه عێراقیهکانیشدان و هه‌ندێ لایه‌نیش هه‌ن گه‌ر به ده‌ستیان بێت هێزی پێسمه‌رگه له‌و ناوچانه نه‌مێنێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که.