هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریا به‌رده‌وامن له سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌که‌و وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن ته‌نها ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌یان که‌س کوژراون.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کوردی سوریا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌رکوتکردنانه‌ی ڕژێمی سوریا ده‌یکات ، به‌ڵام هه‌روادێ و خۆپیشاندانه‌کان گه‌وره‌تر و فراوانتر ده‌بن و کاردانهواکانیش قورس‌تر ده‌بن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز گه‌دۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ش پشتڕاست ده‌کاته‌وه که دابه‌شبوون و جیابوونه‌وه له‌ناو له‌شکری سوریادا ده‌ستیپێکردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:06 خوله‌که.