هاوڕێیانی سوریا له وڵاتی تونس یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان کرد به مه‌به‌ستی داواکردن له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا تا ده‌ستبه‌جێ توندوتیژیه‌کان ڕابگرێت و هه‌روه‌هاش ڕێگه بدات به کۆمه‌که نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان تا بگه‌نه گه‌لی سوریا.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کورده‌کانی سوریا ده‌ڵێت نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورد هاوشێوه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا وه‌ک چاو‌دێر به‌شدار بوون له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا و به‌لای کوردیشه‌وه ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که په‌سه‌ند بوو.
به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌ڵێت هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کۆتاییدا نه‌بوون چونکه داوای ده‌ست هه‌بوونی له‌شکری ناکات له سوریادا و هه‌روه‌هاش باس له پڕ چه‌ککردنی ئۆپزسیۆنی سوریا نه‌کراوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کورده‌کانی سوریا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:16 خوله‌که.