نۆزده ساڵ له‌مه‌و پێش که هێشتا زامی دکتۆر عه‌بدولرحمان قاسملو سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کێک له هه‌ره که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانی کورد پاش تیرۆر کردنی له ئوتریش له لایه‌ن ده‌سته و تاقمه‌کانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران ساڕ‌ێژ نه‌بوبو، کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مجاره دکتۆر صادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزب و هاوریه‌کانی به هه‌مان شێوه له به‌رلین تیرۆر کردن.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سروشتیه یادی روداوی ئاوا ناخۆش و برینی وا گه‌وره 19 ساڵ له‌مه‌و پێش که‌وتوه‌ته سه‌ر جه‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران جگه له بیره‌وه‌ریه‌کی ناخۆش له لایه‌ک و له هه‌مان کاتدا دڵخۆشی له‌وه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر مه‌زاری گیان بهختواندا سه‌رفه‌راز بین که تا ئێستا له ماوه‌ی ئه‌م 19 ساڵه‌دا ڕێگای ئه‌وان و ڕێبازی ئه‌وانمان درێژه داوه و درێژه‌ی ده‌ده‌ین هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به ئاوات و ئامانجه‌کانی ئه‌و ڕێبه‌ره و گیان بهختوهکانی تری کوردستان دهگهێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:39 خوله‌که.