بۆ بێزاری ده‌ڕبرین له به‌رامبه‌ر سازدانی ساڵیادی ئایه‌توڵا خومه‌ێنی له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر پاێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، کامپێنێک له ئارادایه بۆ گۆڕینی ناوی هۆڵه‌که. شه‌مزین جیهانی رۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دیاره خۆێ له خۆێدا من پێم وایه زۆر درهنگێش بوو ئه‌و هه‌وڵدانه چونکه ئه‌مه ماوه‌ی سێ ساڵه هه‌مان شت به هه‌مان ناوه‌ڕۆک له هه‌مان شوێن به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ک به‌داخه‌وه نه له‌لایه‌ن حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نه لایه‌ن تاکه‌کان و نه له لایه‌ن رۆناکبیرانهوه به‌و شێوه‌ی که ده‌بوایه هه‌تا ئێستا پرۆتیستیان بکردبایه نه‌یانکرد به‌ڵام ئێستاکه پاش سێ ساڵ کۆمه‌ڵێک له رۆشنبیران قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵی و ئه‌و کرداره‌یان شه‌رمه‌زار کرد و هه‌م له هه‌ۆڵی ئه‌وه‌دان ناوه‌که‌ی بگۆڕن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:53 خوله‌كه.