هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ ڕۆژی پێنجه‌م به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانیان. له‌ملاولا قسه ده‌بیسترێت و هه‌ندێ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردیش وه‌ها هاتووه گوایه ده‌ستی ده‌ره‌کی له خۆپیشاندانه‌کاندا هه‌یه. شاڵاو فه‌تاح ڕۆژنامه‌نووس و خوێندکاری لێکۆڵینه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که ده‌ستی ده‌ره‌کی له خۆپـشاندانهکاندا هه‌بێت، وه تا دێت ژماره‌ی به‌شداربوان له خۆپـیشاندانهکدا به‌ره‌و سه‌ر ده‌جێت و مهردومیش داواکاریه‌کانیان گه‌شه ده‌کات، ده‌شڵێت له سه‌ره‌تادا پهێڕوپرۆگرام وه یاخود داواکاریه‌کی دیاریکراویان نه‌بوو، به‌ڵام ئێستاکه چه‌ند گروپێکی گه‌نجانه هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و داواکاریه‌کانیان داڕشتۆته‌وه‌و ژماره‌کانیش تا دێت زۆرتر ده‌کات و ئیراده‌ی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانیش تا دێت له سلێمانی و ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی تریش زۆرتر ده‌بێته‌وه. شاڵاو فه‌تاح له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌توانم بڵێم هیچ لایه‌نێکی سیاسی تایبه‌ت له پشتی ئه‌م خۆپـیشاندانهوه نییه وه من وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌م خۆپیشاندانانه کاردانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سازشه سیاسیانه‌ی به‌رامبه‌ر به داخوازیه‌کانی هاوڵاتیاندا کراون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:44خوله‌که.