له کاتێکدا شاری سلێمانی و هه‌ندی له شاره‌کانی تری کوردستانی باشوردا له ڕاپهریندان، له‌ولاوه بانگه‌واز و شهێپوری سه‌ربه‌خۆیی ده‌بیسترێت. ڕۆژنامه نووس شاهۆ کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا بیری ده‌وڵه‌تی کوردی وه یا ناسیونالیزمی کوردی له شورشه‌کانی پێشتری کوردستاندا هه‌ر بوه ، بۆیه ئه‌مه بیریکی تازه نییه وه به هۆی ئه‌و باره‌ی له ناوچه‌که‌دا به‌دی هاتوه له‌وانه‌یه ئه‌م بیره له باشوری کوردستان سه‌ری هه‌ڵدابیت که نمونه‌یه‌کی باشوری سودان بهێننه کایه وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ێنن، وه له‌و بڕوایه‌دام ئێستاکه باشترین کاته چۆنکه عه‌ره‌ب سه‌رقاڵی کێشه‌کانی ناوخۆیه‌تی، یه‌کپارچه‌یی ته‌نانه‌ت له ناویاندا نه‌ماوه، ناوه‌ند نه‌ماوه وه باشتریش وایه ئه‌گه‌ر کورد له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌ربگرێ و ده‌وڵه‌تی کوردی ڕابگهێنی و به ئاواتی خۆی بگات. کرماشانی ده‌ڵێ تاقه وڵاتێک دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات ئێرانه. له ماوه‌ی 17 ساڵی رابورددا بیری نه‌ته‌وایه‌تی له کوردستانی باشور له ناو چوه، جاڕی سه‌ربه‌خویی بون زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ناگه‌ێنێ، ئه‌مه هه‌لێکه تۆ داوای ئه‌که‌ێت ،ئه‌گه‌ر کرا ،کرا وه ئه‌گه‌ر نه‌کرا هه‌ر ئه‌م فیدرالیه له ده‌ستوری عیراقدا چه‌سپاوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گویبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:16خوله‌که.