کرماشان یه‌کێک له شاره هه‌ره کۆن و دیرینه‌کانی نه‌ک هه‌ر کوردستان به‌ڵکۆ ئیرانیشه که ناوبانگه به شوێنه‌واره باستانیه دیرینه‌کانی که تاق وه‌ستان یه‌کێک له‌و شوێنه کۆنانه‌یه. ڕژیم ئێستاکه به نیازی درووست‌کردنی گونبه‌دی ئیمام زاده ئیبراهیمه له نزیکانی ئه‌و شوێنه‌واره‌دا که بوه‌ته هۆی ناڕه‌زایی دانیشتوانی شاره‌که.
ڕۆژنامه‌وان شاهو کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" دهمیگه جمهوری ئیسلامی ئی پروژه دیرد ک ئه‌و ئایدیای ئیسلامی ک خوه‌ی دیردهی بخهدهنه ناو ئیران باستان وه ته‌نیا وه‌ی مه‌سه‌له‌ی درووستکردن گومبه‌ز و ئیمام زاده له ناو شوینه باستانیهکان نییه، بگره وه ناو دهرسهێل که له ناو دانشگاه و چ له ده‌بیرستان و ڕاهنمایی و یه‌ی تهرزیگیش دیرن ئه‌رای لادان علوم ئینسانی که ئه‌مانه هه‌موو بهشیگن له درووستکردن ئیران ئیسلامی".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:29 خوله‌ک