دکتۆر سه‌ردار قادر مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ندێ له لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق که له ئێران ده‌یکه‌ن به مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق به مه‌به‌ستی بنکۆڵکردنی هه‌وڵه‌کانی لیست ئه‌لعێراقیـیه‌یه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
دکتۆر سه‌ردار قادر ده‌ڵێت مهرجهعیـیهتی ئاینی کاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌ت له عێراقدا هه‌یه
له گفتوگۆیه‌کدا له گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سه‌ردار ده‌شڵێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بڕیاری یه‌کلایی که‌ره‌وه لای مه‌رجه‌عی ئاینیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:17 خوله‌كه.