ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری له جیهاندا بڵاوبووه‌وه و ئه‌م جاره‌ش عێراق له پـله‌کانی دواوه‌یه و به نائازاد هه‌ژمارکراوه.
ڕاپـۆرته‌که باس له سه‌رهه‌ڵـدانی ڕۆڵی په‌ره‌سه‌ندووی میدیای ناسراو به ڕۆژنامه‌گه‌ری نا پـیشه‌یی هاوڵاتیان ده‌کات که خه‌ڵک خۆیان ڕووداوه‌کان ده‌گوێزنه‌وه به تایبه‌تی له شوێنانه‌ی که ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی لێ به‌ربه‌ست ده‌کرێت.
هاوکات به‌هاری عه‌ره‌بی و کاریگه‌ری گۆڕانکاریه سیاسیـیه‌کان وڵاتانی عه‌ره‌بی بریتی بوو له جێگه‌ی هه‌ره بایه‌خی ڕاپۆرتی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری.
به گشـتی له کۆی 197 وڵات و هه‌رێمی جیهان ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانان له ڕاپـۆرتی سـاڵی 2011 دا ههڵـسهنگێنراوه و ته‌نها 66 وڵات به ئازاد هه‌ژمارکراون و 72 وڵات به نیمچه ئازاد و پاشـان 59 وڵات به نائازاد ههژمارهکراون.
شوان سه‌عید له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار عه‌بدوڵا کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:49 خوله‌كه.