سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێت تا ئه‌و دوا واده‌یه‌ی بۆ وه‌رگرتنی تانه‌کان دانرابوو ، کۆمسیۆن نزیکه‌ی 230 تانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوه له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره جیاجیاکانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. به‌ڕێز عه‌بدولکه‌ریم له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باس له‌وه ده‌کات ته‌واوی تانه‌کان له‌لایه‌ن پسپۆڕانی یاساییه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێت و له‌وانه‌شه ئه‌و پرۆسه‌یه ده ڕۆژ بخایه‌نێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:15 خوله‌كه.