ئه‌مساڵیش سه‌رۆکی ئێران به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا کرد و له وتاره‌که‌یدا خۆی لادا له‌وه‌ی باس له به‌هاری عه‌ره‌ب بکات.
سه‌فه‌ر ئه‌زیزی مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له کۆلیژی هارنینگ له دانیمارک ده‌ڵێت به‌شداری ئه‌مساڵی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌م گردبوونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا جیاواز بوو له ساڵانی پێشوتری.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئه‌زیزی ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵی زۆر ده‌دات به‌هاری عه‌ره‌ب به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بشکێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئاماژه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن تورکیا له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆر که‌وتۆته پێش ئێرانه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:32 خوله‌که.